مەحوی - بە نووری بادە | Mahwi - Ba Noori Bada
ghazalkhwan - غەزەلخوان
0:00 / 0:00
مەحوی - بە نووری بادە | Mahwi - Ba Noori Bada
2 771 просмотр · 1 год назад
ghazalkhwan - غەزەلخوان
758 подписчиков
2 771 просмотр · 1 год назад
تێکستی غەزەلەکەی مەحوی گەورە ❤️
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چ بکەم
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم چ بکەم
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم چ بکەم
لەگەڵ دەستی مەلا رێناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو شێخ ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم چ بکەم
لەڕێی ئەو شۆخەدا خۆمکردە خاك و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم چ بکەم
دەمێکە شاری پڕشۆڕی موحیبەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێک ئینشا نەکەم چ بکەم
لە چاوا نم نەما بۆ گریە نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیاساڵم نەبارە نوێژی ئیستیسقا نەکەم چ بکەم
لەسەر تۆم دوشمنە دونیا قەزییەم (مانع الجمع)ە
کە تەرکی تۆ نەکەم تەرکی هەموو دنیا نەکەم چ بکەم
بەجێ ماوم لە یاران نا بەجێ ماوم ئەجەل زووبە
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم چ بکەم
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا "مەحوی"
هەتا قامی قیامەت ئاهـ و وا وەیلا نەکەم چ بکەم
"مەحوی"
شیعر: مەحوی
دەنگ: بیلال کەیوانی
ئامادەکردنی: دۆستی زاهیر
..
ئەم بەرهەمە تایبەتە بە کەناڵی یوتیوبی غەزەلخوان. تکایە لە کاتی پۆست کردنەوەی ئاماژە بە ناوی کەناڵەکەمان بدەن ❤️