Перейти к содержимому

شەڕەتەقەکانی قەزای خەبات خەڵکیان بێزارکردووە. ئەم ڤیتییە ببینە

Rudaw Stream

0:00 / 0:00

شەڕەتەقەکانی قەزای خەبات خەڵکیان بێزارکردووە. ئەم ڤیتییە ببینە

2 729 просмотров · 4 года назад
Rudaw Stream
107 тыс. подписчиков
2 729 просмотров · 4 года назад
چەند کەسێک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە خۆشیی کوشتنی کەسێک، کە دووژمنایەتییان لەگەڵیدا هەبووە، لە قەزای خەبات تەقەیان کرد، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کەسەکە نەمردووە، بەڵکو بریندار بووە؛ لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. شەوی 13 ی ئەم مانگە تەقەکەرەکان لە قەزای خەباتەوە چوونەتە ئاکرێ بۆ کوشتنی ئەو کەسەی مەبەستیان بووە. ئەو کەسەی بریندارە ناوی محەممەد سمکۆیە و تەمەنی 24 ساڵە، ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت. محەممەد ئەو کاتە لەدایک نەبووە کە دووژمندارییەکە دروستبووە، کەسووکارەکەی داوای چارەسەر و سوڵح دەکەن. زوبێر حەمید، خاڵی محەممەد سمکۆ بە رووداوی گوت، "ئەو گەنجە بووەتە قوربانیی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن، هیچ پەیوەندیی پێوەی نییە، ئێمە دەخوازین حکومەت یان لایەنی حیزبی، یاخود ریش سپی و ئاغا، ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، کێشەکە بۆ هەموومان ناخۆشە، وەکو عەشیرەتی هەرکی بۆ هەموو لایەک ناخۆشە." سەرەتای چیرۆکی دووژمندارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1994، لە سەرەتای شەڕی ناوخۆ و لەکاتی یارییەکی تۆپی پێدا بەهۆی کێشەی سیاسی و دەمەقاڵێوە لە قەزای خەبات شەڕێک دروستدەبێت و پێنج کەس دەکوژرێن، ئەو شەڕ و دووژمندارییەش دوای 28 ساڵ تائێستا ئاگرەکەی ماوە و سوڵح نەکراوە. ئێستا مانگانە یان دوو مانگ جارێک رووداوێکی تەقەکردن یان کوشتن لە قەزای خەبات روودەدات. دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی تەقەکردن لە قەزاکە بووەتە پرسیاری بەشێک لە دانیشتووانەکەی، کە هەمیشە ترسیان هەیە ببنە قوربانی. هیشام هێرش، کاسبە، ئەو پێشبینی دەکات "ساڵێک یان دوو ساڵی دیکە ئێمە بە زریپۆش و مودەڕەعەوە بەناو بازاڕی کەلەکێ-دا بڕۆین، هیچ خۆشییەک نەماوە، وادەکەیت دەڵێن ئەمشەو یەکێک کوژرا یان دوێنێ کوژرا، هەر ئەمساڵ نزیکەی 12 کەس کوژراون." کاوە سدیق، پیشەی نانەوایە لە قەزاکە و داوا دەکات "هەر کەسێک تەقەی کرد، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، حکومەتیش ئەو خەڵکە پێکبهێنێت، بەتایبەتی ئەوانەی کێشەی کۆنیان هەیە، بەڕاستی گوناحە هەندێک کەس لە بەلاش دەکوژرێن." جەلیل سەعدۆ، پیشەی کاسبە، دەڵێت، "ئەگەر یاسا هەبێت وا نابێت، چما تەقەکردن سوودی بۆ کێ هەیە، جگە لە زیان و زەرەر؟" تائێستا هیچ کەسێک لەسەر تەقەکردنە هەڕەمەکییەکەی قەزای خەبات دەستگیرنەکراوە. کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە رووداوی راگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان لە پۆلیس و ئاسایش لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی خەبات دەستپێکردووە.