Diwani Hamdi دیوانی حه‌مدی
Khogr Bedri خۆگر بەدری
0:00 / 0:00
Diwani Hamdi دیوانی حه‌مدی
10 970 просмотров · 8 лет назад
Khogr Bedri خۆگر بەدری
6,51 тыс. подписчиков
10 970 просмотров · 8 лет назад
ناوی ئه‌حمه‌د كوڕی فه‌تاح به‌گی حاجی ئیبراهیم به‌گی مه‌حمود به‌گی ساحێبقڕانه،ساڵی 1876 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌رو ناسراوی شارى سلێمانی له‌دایكبووه
هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به خوێندن و له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و روشدیه‌ی عه‌سكه‌ری و مزگه‌وته‌كاندا خوێندویه‌تی، له‌خوێندندا زۆر زیره‌ك بووه، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ئاره‌زووی شیعری بووه و حه‌زی له‌شیعر وتن كردووه و له ساڵی 1892 یه‌كه‌م شیعری وتووه‌و به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری تا ساڵی 1915 كه ساڵی داگیركردن بووه.
حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ماڵه‌كه‌ی داگیركردووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه كتێبخانه گه‌وره‌كه‌ی سووتاوه به‌مه‌ش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بیست و چوار ساڵی له‌كیس ئه‌چێ، ئه‌حمه‌د به‌گ له شیعردا نازناوی (حه‌مدی) بۆخۆی‌هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌م شاعیره مرۆڤێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ بوو، رێگا‌و ره‌وشتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه، بۆ پاراستنی ئه‌مه‌ش ئازاری زۆری چه‌شتووه، له‌سه‌رده‌می توركه‌كاندا به‌درێژایی ته‌مه‌نی بیروڕاكانی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی شێخی نه‌مره‌وه بووه و به‌ربه‌ره‌كانی كردووه،
سه‌رئه‌نجام كاتێك ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود تێك چوون، شێخ داوای یارمه‌تی له‌حه‌مدی كردووه ئه‌ویش كه‌زانی ئیش و كار به‌راستی ئه‌ڕوا به‌ڕێوه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددا له‌گه‌ڵی رێك كه‌وت و یارمه‌تی دا، كاتێك كه شێخ به‌دیل ئه‌گیرێ و به‌برینداری ره‌وانه‌ی به‌غدا ئه‌كرێ،
پاشان ره‌وانه‌ی هیندستان ئه‌كرێ، حه‌مدی شاعیریش روو له‌كه‌ژو كێوه‌كانی كوردستان ئه‌كات و مه‌ردانه خێزانه‌كه‌ی شێخی نه‌مریش ده‌رباز ئه‌كات.
حه‌مدی گه‌لێك نه‌هامه‌تی و ئازاری له‌پێناوی گه‌له‌كه‌یدا چه‌شتووه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی له‌و پێناوه‌دا دانا، تا له شه‌وی پێنج شه‌ممه 12/ 11/ 1936 به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد‌و ماڵئاوایی له ژیان كرد...