Перейти к содержимому

ستاندەر ڕاستییەکانی پشت ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

Standar kurd || ستاندەر کورد

0:00 / 0:00

ستاندەر ڕاستییەکانی پشت ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

1 366 просмотров · 2 дня назад
Standar kurd || ستاندەر کورد
8,24 тыс. подписчиков
1 366 просмотров · 2 дня назад
بۆچی وەزارەتی پێشمەرگە نایەوێت دان بە ڕاستییەکاندا بنێت؟ دوای ئەوەی کەناڵی بی بی سی و چەند میدیایەکی دیکە زانیاری ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پنتاگۆن هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە دوای مانگی ٩ ڕادەگرێت، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "ئەو زانیارییانە ڕاست نین، بەڵکو خودی ڕێککەوتنەکە لە مانگی نۆدا کاتی بەسەر دەچێت." بەڵام بەپێی بەدواداچوونی «ستاندەر»، ئەم هەوڵەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ شاردنەوەی ئەو نیگەرانییانەیە کە ئەمریکا لەسەر هێزی پێشمەرگە و دەستوەردانی پارتی و یەکێتی هەیەتی. لە بنەڕەتدا بەپێی ئەوەی هەبوو، پنتاگۆن بڕیار بوو سەرەتا تەنیا هاوکارییە داراییەکانی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە ببڕێت، نەک هی وەزارەتی پێشمەرگە. بەپێی پلانەکەی پنتاگۆن، بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری، پڕچەککردن و پێداویستییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان کرابوو، بەڵام ئاراستەی ئێستای ناوخۆی واشنتۆن بەرەو ئەوەیە کۆتایی بەو هاوکارییانەش بهێنێت. بەپێی بەدواداچوونی «ستاندەر»، لێدوانەکەی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە کۆتایی هاتنی وادەی ڕێککەوتنەکە ڕاست نییە و بڕیاری کۆتایی ڕاگرتنی هاوکارییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بڕیارێکی نوێیە و کۆن نییە. هۆکارەکەشی بۆ دەگەڕێتەوە کە پارتی و یەکێتی هیچ یەکێک لەو بەڵێنانەی لەبارەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە پێشتر بە ئەمریکایان دابوو، جێبەجێیان نەکردووە. لە دوا هەوڵیشدا، تەنیا بە شێوەیەکی شکڵی یەکەی ٧٠ و ٨٠یان لە چوارچێوەی فەرماندەیی دوو دەڤەردا خستە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئەم هەنگاوەش نەبووە جێی ڕەزامەندیی ئەمریکا، بۆیە بڕیاری کۆتایی‌هێنان بە هاوکارییەکانی دا. ==================== #دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد #عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا www.skurd.net =========== فەیسبوك:   / skurd.net   تویتەر: https://x.com/standardkurdi گروپ تیلیگرام: https://t.me/standar_kurd ئینستیگرام:   / standarkurd   تومبلەر: https://www.tumblr.com/standarkurd ڤایبەر گروپ: https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2...