Перейти к содержимому

درووزەکان کێن و پەیوەندیان بە کوردەوە چیە

Soran Hamarash

0:00 / 0:00

درووزەکان کێن و پەیوەندیان بە کوردەوە چیە

12 248 просмотров · 1 год назад
Soran Hamarash
7,41 тыс. подписчиков
12 248 просмотров · 1 год назад
بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا ڕوویداوە، بابەتی درووزەکان هاتۆتە پێشەوە. پێشتریش لە ناوماندا زۆر جار گووتراوە کە گوایە ئەوان کوردن. بەڵام لە دەرەوەی ئەڵێندا، ئایا ئەوان کێن و ئاینەکەیان چۆنە و پەیوەندیان بە کوردەوە چیە؟ ئەم بەرنامەیە هەوڵ دەدات وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە. لە ڕاستیدا تێگەیشن لە درووزەکان زۆر ڕووی نەزانراوی ڕابردووی کورد لە میسر و کاریگەریان لە ناوچەکە دەخاتە ڕوو. بۆ نموونە دوو بنەماڵەی دروزەکان، (عەمادی) بە خەڵکی ئامێدی باشوری کوردستان و (جونبوڵات) کە عەرەب ئەمڕۆ بەو جۆرە ئاماژەیان پێ دەکەن، بە بنەماڵەی کوردی (جان پۆڵادی) لە سەرچاوە مێژووییەکاندا ناویان هاتووە. درووزەکان بە مەبەستی مانەوە لەو ژینگە سەختەدا کە زۆر جار لەژێر هەڕەشەدا بوون، ناسنامەیەکی نوێیان بۆ خۆیان دروست کردووە. ئەوەش مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و دەبێت هەمیشە تێگەیشتنمان بۆ ئەو هەلومەرجەی ئەوان و کاردانەوەیان هەبێت. بەڵام توێژینەوە بۆماوەییەکان هیچ گومانێک ناهێڵنەوە کە دروزەکان کێن و ناسنامەی خۆیان چی بووە.