Перейти к содержимому

Adnan Karim Sofy Goshay xanaqabwm عەدنان کەریم سۆفی گۆشەی خانەقابوم

shvan karem

0:00 / 0:00

Adnan Karim Sofy Goshay xanaqabwm عەدنان کەریم سۆفی گۆشەی خانەقابوم

63 236 просмотров · 3 года назад
shvan karem
1,99 тыс. подписчиков
63 236 просмотров · 3 года назад
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم، ئێستە پیری مەیکەدەم زاهیدی خەڵوەتنشین بووم، ئێستە مەست و مەیزەدەم سەروی ئازادیش لەبار و دڵگەش و بەرزە، بەڵام گیانەکەم! من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەم قەدەم جیلوەیی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشم دەوێ ڕۆژێ کوشتەی مینیژۆپ و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوولێنێتەوە هەستی دەروون زەردەپەڕ، کاروانکوژە، تاریک و ڕوونی سوبحدەم ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا سێوی لاسوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵ بەدەم کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە؟ گا لە دەشتی گەرمەسێر و، گا لە کوێستانی گەدەم! وەک شەپۆڵی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییە گێژ دەخۆم، پێچێ دەدەم، من ڕۆڵە کوردی ئەم سەدەم ڕێگە سەخت و پڕ لە کەند و لەند و هەڵدێرە و گەوە هەر دەبێ ببزووم، دەبێ بکشێم، وچانی لێ نەدەم سێبەری مەرگم لە پێشدایە و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم ناخی گۆڕی تەنگە جێگام، هەر تل ئاسا بێ قەدەم من بەرەو ئاسۆ، بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وەشەیتانی دەدەم!