Koralli Halabja - Denmark
Hunar Hama Jaza
0:00 / 0:00
Koralli Halabja - Denmark
423 просмотра · 3 г. назад
Hunar Hama Jaza
5,59 тыс. подписчиков
423 просмотра · 3 г. назад
کۆڕاڵی هەڵەبجە و نەورۆز
بۆ یەکەم جار لەیەکەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبەجە و بەئامادەبوونی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان و هاوکاری هەردوو مامۆستا (دلێر و ئاراس ئیبراهیم) لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرا.
ئێمە وەک خانەوادەی حەمە جەزا، هەریەک لە باوکم و کاکە تەهای برام و رێزان و بەنازی خوشکم و خودی خۆم و لەگەڵ مامە عەتا بەشداریمان کرد، ئەم یادە زۆر بەنرخ و گرنگ دانرا.
دوای چەندین ساڵ و لە دوای ناساندنی شاری هەڵەبجە و لەیادی کیمیابارانکردنیدا بە تەنها توانیم ئەم کۆڕاڵە لە شاری هەڵەبجە پێشکەش بە ئامادەبوان بکەمەوە.
دواتر کە گەرامەوە بۆ دانمارک، توانیم چەندین کەسایەتی لە رەوەندی کوردی دانیشتووی دانمارک کۆبکەمەوە، کە بەشێکی زۆریان هیچ پێشینەیەکی گۆرانی ووتنیان نەبوو، بەڵام بۆ ماوەی شەش مانگ توانیمان راهێنان بکەین و سەرپەرشتیان بکەم بۆ دوبارە ووتنەوەی ئەم کۆراڵە لە ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەدا، بێگومان بە هاوکاری هەر یەکە لە بەرێزان گۆران ئیبراهیم خەیات و دانا ئەمین وشێرکۆ محەمەد و کا پژمان و جوامێری کورە گەورەم. سوپاس بۆ تەواوی بەشداربوان و ئامادەبوان، لە دووری ووڵات و کارێکی واها هێندە ئاسان نیە، بەڵام بۆ بەرزڕاگرتن و یادکردنەوەی رۆحی قوربانیانی ئەم کارەساتە هەوڵی خۆمان وەگەرخست.