بۆچی گرنگه كۆمپانیاكه‌ت پلانێكی دیجیتاڵی هه‌بێت؟
Click Iraq
0:00 / 0:00
بۆچی گرنگه كۆمپانیاكه‌ت پلانێكی دیجیتاڵی هه‌بێت؟
2 471 просмотр · 6 л. назад
Click Iraq
5,14 тыс. подписчиков
2 471 просмотр · 6 л. назад
سڵاوتان لێبێت خۆشه‌ویستان له‌م ڤیدیۆیه باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ین كه بۆچی گرنگه كۆمپانیاكه‌ت پلانێكی دیجیتاڵی هه‌بێت.
١. پێش هه‌موو شتێك هه‌بوونی پلانێكی دیجیتاڵی ڕێگات پیشان ئه‌دات و ئامانجه‌كه‌ت دیاری ئه‌كات، دواتر له ڕێگه‌ی ئه‌م پلانه‌وه كه داتناوه ده‌توانیت بگه‌یت به ئامانجه‌كه‌ت و بزنسه‌كه‌ت گه‌وره بكه‌ی
.٢.خاڵێكی تری گرنگ ئه‌وه كه كڕیاره‌كانت به‌ره‌و دیجیتاڵ بوون ئه‌ڕۆن،به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بێت %٦٠ی خه‌ڵك ناتوانن به بێ مۆبایله‌كانیان بژین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه كڕیاره‌كانت یان ئۆنڵاین یان به‌ره‌و ئۆنڵاین بوون ده ڕۆن.
٣.بازاڕكردن له‌ڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه داتاكانت به ئاسانی دێنێته به‌رده‌ست ،ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كاتێك تۆ كه‌لو په‌لێكی خۆت ئه‌فرۆشیت به كۆمه‌ڵه كه‌سێك،كۆمه‌ڵێكی زۆر داتا دێته به‌رده‌ستت كه ده‌توانی بزانی چ ته‌منێك ئه‌م كاڵایه‌ی كڕیه‌وه و له چ شوێنێك كڕیویه‌تی كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیت ئه‌دات له هه‌نگاوی دواتردا ئه‌كه‌سانه بدۆزیته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كانی تۆیان ده‌وێت و به ئاسانی كاڵاكانی خۆتیان پێ بفرۆشیت.
٤.خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك زیاتر له‌سه‌ر برانده‌كه‌ت و به‌رهه‌مه‌كه‌ت قسه ئه‌كه‌ن و كاردانه‌وه یان ئه‌بێت،چ جای بازار كردنت له‌ڕێگه‌ی سۆشیاڵ میدیا، ئیمه‌یڵ ماركێتینگ.
٥.كاتێك كه برانده‌كه‌ت له ڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه بڵاو ئه‌كه‌یته‌وه خه‌ڵكێكی زیاتر ئه‌بینێت به به‌راورد به ڕابردوو،له ڕابردوو ڕیكلام كردن له ڕێگه‌ی پۆسته‌رێك، یان ڕادیۆیه‌ك یان ته‌له‌فزیۆنه‌وه ئه‌بوو،به‌ڵام له ئێستایا تۆ ئه‌توانیت به‌رهه‌مه‌كانت له ڕێگه‌ی سۆشیاڵ میدیاوه بڵاو بكه‌یته‌وه و زۆرترین كه‌س بیبینێت، چونكه خۆمان ئه‌زانین ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌ر ئه‌نته‌رنێته‌و ئه‌وه‌نده‌ی كاره‌كانی له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ڕائه‌په‌ڕێنێت، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان پۆسته‌رێك ناخوێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر تازه‌ن بۆ كه‌ناڵی كلیك ئه‌وا سه‌بسكرایبی كه‌ناڵه‌كه‌مان بكه‌ن
✅ له‌گه‌ڵمان بن له فه‌یس بووك ✅
/ clickiraq
🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟
📷 له‌گه‌ڵمان بن له ئینستاگرام 📷
/ clickiraq
🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟🌟