له سوریای نهبهزو كۆڵنهدهرهوه شیعر مامۆستا كرێكار
مامۆستا كرێكار نوێ
0:00 / 0:00
له سوریای نهبهزو كۆڵنهدهرهوه شیعر مامۆستا كرێكار
4 966 просмотров · 1 год назад
مامۆستا كرێكار نوێ
4,97 тыс. подписчиков
4 966 просмотров · 1 год назад
لە سوریای نەبەزو كۆڵنەدەرەوە
بهشێك له شیعری ئهی پێغهمبهر (ﷺ)
دیوانی: ژانی مان
مێژوو: 10-2-1980ز
ئەمجارەیان ماركسیزم
كینەی سووری
لە (تەدمور) دا
لە خاكی پیرۆزی سووری
لە دایك بوو ..
لە باوەشی رق و قینا
لە دڵی (نوصەیری) بێ دینا
لە دایك بوو ..
لە سەر ڕانی فرۆشیاری
كێشەی وونی فەلەستینا
لە دایك بوو ..
ئەم جارەیان
هۆلاكۆ هاتە سەر (حەما)
نەك بە ڕم و شمشێرو تیر
بە (ڕاجیمە)
دیجلەیەك درووست بوو بە خوێن
نەوەك دەست نووس
ئابڕوو تكا
قورئان نەما
هەزاران خوشكی داوێن پاك
لە ترسی ئابرڕوو چوونی
لە تاو ئازاری دەروونی
هاوار ئەكەن :
(وا محمداە .. وا اسلاماە)
هاوار ئەكەن
تو خوا وەرن هێرش بێنن ..
زیندانەكان
بە سەرمانا بڕوخێنن !!
هاوار ئەكەن :
تو خوا موسوڵمانی جیهان
چارەسەرێ ..
ئێمەی خوشكتان
ڕوومان نەما بێینە دەرێ ..
ئێمەی كڵۆڵ
ئێمەی زگ پڕ لە كۆرپەی زۆڵ
چۆن بێینە دەر
فتوا بدەن خۆ بكوژین
نەك پاشان زۆڵ
بگرینە كۆڵ!
تو خوا زووتر هێرش بێنن
بۆ پاراستنی ئابڕوو
زیندانەكان
بەسەرمانا بڕوخێنن