Перейти к содержимому

قەرزی کۆن و خەمڵاندنی لە گۆترە خەریکە خەڵک ئیفلاس پێدەکەن

Standar kurd || ستاندەر کورد

0:00 / 0:00

قەرزی کۆن و خەمڵاندنی لە گۆترە خەریکە خەڵک ئیفلاس پێدەکەن

425 просмотров · 5 ч назад
Standar kurd || ستاندەر کورد
8,42 тыс. подписчиков
425 просмотров · 5 ч назад
پڕۆژەی ڕووناکی چۆن ژیانی لە خەڵک تاریک کرد؟ حکومەت پێمان بڵێ: ئەوە پڕۆژەی ڕووناکییە، یان مارەکەی سەر شانی زوحاک بۆ مژینی خوێنی خەڵک؟! بە قەرزی نوێ و کۆن، ژیانیان لە خەڵک چۆن تاریک کراوە؟ پێمان دەڵێن: «قەرزی کۆنی کارەبا نەدەنەوە، کارەباتان دەبڕم!» کەچی کە باسی قەرزی کۆنی پاشەکەوت بکەیت، دەڵێن: «ئەو پارەیە نادەینەوە، هی کابینەکانی پێشووە!» ئەمە نوێترین ستەمی ئەم دەسەڵاتەیە لەسەر شانی هاووڵاتییانێک، کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهۆی گرانی و بەرزبوونەوەی دۆلارەوە باریان قورستر دەبێت. پڕۆژەی ڕووناکی کە بەڵێن بوو لە مۆلیدە هەرزانتر بێت، ئێستا بووەتە ئامێرێک بۆ دەرکردنی پارە لە گیرفانی خەڵک. هاوڵاتیان سەرەتا لە گرانی نرخەکەی دەناڵاند، ئێستا قەرزی کۆنیشی هاتوەتە سەر، کارەبای ئێستاش بووەتە چەکێک بە دەستیانەوە! ئەگەر قەرزی کۆن نەدەیت کارەبات دەبڕێت. دەزانن کارەکە گەیشتووە بە کوێ؟ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، بەدەست گرانییەکەیەوە وازیان لە پڕۆژەی ڕووناکی هێناوە. چوونەتە سەر سۆلار سیستەم؛ کەچی هێشتا پارەیان بۆ دێتەوە! ستافی پڕۆژەکەش بە ئاشکرا دەڵێن: «بەخەمڵاندن مانگانە دەبێت پارە بدەن، تەنانەت ئەگەر هیچیش بەکار نەهێنن، یان دەبێت پێمان بڵێین!» واتە سیستەمێکی گۆترە کە لە هەوادا پارە دەخوێنێتەوە! پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بەجدی کارەبا لەسەر بنەمای بەکارهێنانە، یان بەگۆترەیە و هەرچەندە پێویستیان بێت، ئەوەندە پارە لەخەڵک دەکێشنەوە؟ ==================== #دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد #عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا www.skurd.net =========== فەیسبوك:   / skurd.net   تویتەر: https://x.com/standardkurdi گروپ تیلیگرام: https://t.me/standar_kurd ئینستیگرام:   / standarkurd   تومبلەر: https://www.tumblr.com/standarkurd ڤایبەر گروپ: https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2...