زەیدی ئامادەیە پیاڵەی ژەهر"ەکە بخواتەوە
Standar kurd || ستاندەر کورد
0:00 / 0:00
زەیدی ئامادەیە پیاڵەی ژەهر"ەکە بخواتەوە
2 912 просмотров · 11 дн. назад
Standar kurd || ستاندەر کورد
8,42 тыс. подписчиков
2 912 просмотров · 11 дн. назад
ئەو پیاوەی وەک فریادڕەس هات، خەریکە گەورەترین شۆک دەبەخشێتە گیرفانی هاووڵاتیان!
عێراق بەرەو سەردەمێکی ترسناکتری ئابووری دەڕوات؟
عەلی زەیدی، لە دەستپێکدا هیوایەکی گەورەی بە خەڵکی عێراق بەخشی. هەڵمەتی بەرەبەیانی بۆ ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران دەستپێکرد، بەدەیان بەرپرسی دەستگیرکرد و سەدان ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندەوە. هەمووان چاوەڕێبوون سەرەتای خۆشگوزەرانی بێت، بەڵام ئەوەی چاوەڕێ نەبوو ڕوویدا!
لە جیاوازی شەو و ڕۆژێکدا، بەهای دۆلار ۱٥٪ بەرزبووەوە! ئەمەش واتە مووچە و داهاتی هەر خێزانێک ۱٥٪ی بەهای خۆی لەدەستدا. بازاڕەکان شڵەژان، بازرگانان دەرگاکانیان داخست و شۆکێک تەواوی عێراقی گرتەوە.
بەڵام مەترسییە گەورەکە لێرەوە دەستپێدەکات! بەپێی بەدواداچوونەکان، زەیدی لەمە ناوەستێت. ئەو بڕوای وایە نابێت حکومەت چیتر خزمەتگوزارییەکان بەپاڵپشتیکراوی بداتە هاووڵاتیان. زەیدی ئامادەیە "پیاڵەی ژەهر"ەکە بخواتەوە و بڕیاری زۆر قورستری ئابووری بدات—بڕیارێک کە باجەکەی ڕاستەوخۆ لەسەر حسابی گوزەرانی ئێوە دەبێت!
تاکو ئێستا هەموو لایەنە عێراقیەکانیش بێدەنگن، سەرەڕای داواکاری بۆ پێداچونەوە بە بڕیارەکە، کە لەژێر فشاری شەقام دەیدەن، کەس ئامادە نیە ڕوون و ڕەوان دژی زەیدی هەنگاو هەڵبنێت.
پێشتریش لە سەردەمی کازمیدا (۲۰۲۰)، بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەهای ۱۰۰ دۆلار لە ۱۱۸ هەزارەوە بۆ ۱٤٦ هەزار دینار لە بازاڕدا بەرزکرایەوە، بەپێچەوانەوە، سودانی (۲۰۲۳) نرخی فەرمی دۆلاری بۆ ۱۳۱ هەزار کەمکردەوە.
پرسیارە جدییەکە ئەوەیە: ئایا زەیدی دەتوانێت ئەم هەنگاوە سەختانە لەسەر پشتی خەڵک جێبەجێ بکات، یاخود عێراق بەرەو تەقینەوەیەکی جەماوەری نوێ دەبەن؟
====================
#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا
www.skurd.net
===========
فەیسبوك:
/ skurd.net
تویتەر:
https://x.com/standardkurdi
گروپ تیلیگرام:
https://t.me/standar_kurd
ئینستیگرام:
/ standarkurd
تومبلەر:
https://www.tumblr.com/standarkurd
ڤایبەر گروپ:
https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2...