Перейти к содержимому

مەترسیدارترین رێگەی گەیشتن بە بەریتانیا؛ چیرۆکی نەبیستراوی کۆچبەرانی کورد لە دانکێخ | هێشتا ماویەتی

Rudaw Stream

0:00 / 0:00

مەترسیدارترین رێگەی گەیشتن بە بەریتانیا؛ چیرۆکی نەبیستراوی کۆچبەرانی کورد لە دانکێخ | هێشتا ماویەتی

5 830 просмотров · 1 дн. назад
Rudaw Stream
108 тыс. подписчиков
5 830 просмотров · 1 дн. назад
لەسەر کەنارەکانی دەریای مانش، هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان دەڕووخێن! چی وادەکات کۆچبەران دوای خەرجکردنی زیاتر لە 20 هەزار دۆلار و بینینی مەرگ بە چاوی خۆیان، هێشتا ترسناکترین رێگەی قاچاخ بەرەو بەریتانیا هەڵبژێرن؟ لەم بەرنامەیەی 'هێشتا ماویەتی' دا، هیڤیدار ئەحمەد لە وێستگەی شەمەندەفەری پاریسەوە دەست بە گەشتێکی مەیدانی دەکات بەرەو باکووری فەرەنسا و دەچێتە قووڵایی 'جەنگەڵی دانکێخ' و کەناراوەکانی 'ئێکیان پلاژ' لە هەرێمی کالێ. لەم بەرنامەیەدا چیرۆکی نەبیستراوی ئەو کۆچبەرانە دەخرێتەڕوو؛ بەشێکیان لە کوردستانەوە هاتوون و بەشێکی دیکەیان دوای بێ هیواییان لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا، هەڵدێن و دەیانەوێت بە بەلەم لە دەریای مانش بدەن و بگەنە بەریتانیا. لەم بەرنامەیەی 'هێشتا ماویەتی' دا ئەمانە دەبینن: • چیرۆکی ئەو منداڵ و مێرمنداڵە کوردانەی تەمەنیان 12 بۆ 16 ساڵە و بەتەنیا و بێ کەسوکار لەنێو جەنگەڵی دانکێخ دا دەژین. • پەشیمانیی بەشێک لە کۆچبەران دوای خەرجکردنی زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار و پاڕانەوەی دایک و باوکان بۆ گەڕانەوەی منداڵەکانیان. • بازاڕی رەشی قاچاخچییەکان، دابەشکردنی سنووری جەنگەڵەکە بە تەلبەند و فرۆشتنی «کەیسی ئێرانی» بە 500 تاوەکو 6000 دۆلار بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە بەریتانیا. • شایەتحاڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی 100 کەسی؛ تێیدا 4 کۆچبەر بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستدا. • بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی کوشندە لەنێو جەنگەڵەکەدا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی گەنجانی کورد، لەگەڵ ترسی کۆچبەران لە وەرگرتنی ڤاکسین. • دیاردەی هەڵوەشانەوەی ماڵباتە کۆچبەرەکان لە رێگەی ئەورووپا و چیرۆکی ئەو پیاوەی لەنێو دارستانەکانی فەرەنسا دا بە فرۆشتنی نۆکاوی شارەزوور منداڵەکانی لە کوردستان بەخێودەکات. • سێ شەو چاوەڕوانی لەسەر کەنارەکانی دەریای مانش؛ تۆمارکردنی راستەوخۆی چرکەساتی رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران و پۆلیسی فەرەنسا، تەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ و بەڕێکەوتنی بەلەمەکە تێیدا 17 کۆچبەر لەنێو شەپۆلەکانی دەریا دا جێدەمێنن! بەرنامەی: هێشتا ماویەتی پرۆدیوسەر و پێشکێشکار: هیڤیدار ئەحمەد #رووداو #هێشتا_ماویەتی #هیڤیدار_ئەحمەد #کۆچبەران #کۆچ #بەریتانیا #فەرەنسا #دانکێخ #دەریای_مانش #ئەورووپا #پەنابەران #کوردستان #دۆکیۆمێنتاری #چیرۆکی_کۆچبەران #قاچاخ #Rudaw #HeshtaMawyati #HividarAhmed #Kurdistan #Migrants #UK #France #Dunkirk #EnglishChannel #Refugees #documentary