Перейти к содержимому

دیداری تایبەت ئەمیر کەریمی لەگەڵ رۆژ نیوز

Pjak Media Center مرکز رسانەای پژاک

0:00 / 0:00

دیداری تایبەت ئەمیر کەریمی لەگەڵ رۆژ نیوز

1 132 просмотра · 1 день назад
Pjak Media Center مرکز رسانەای پژاک
439 подписчиков
1 132 просмотра · 1 день назад
ڕۆژنیوز: لە چەند ڕۆژی پێشووتردا لە شاری هەولێر دیداری مێری بەڕێوەچوو، بینیتان؟ قسەکانی بافل تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی، قسەی زۆریان لەسەر ڕۆژهەڵات کرد، ئەوەی بافل تاڵەبانی ئاماژەی پێدا لەبارەی دەشپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە ئێران، هیچ هەنگاوێکی بۆ نراوە یان هیچ ئەگەرێک هەیە؟ ئەمیر کەریمی: “بەڵێ بینیمان، بەڕێز بافل تاڵەبانی هەندێک شتی سەرنجڕاکێشی وت و بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش ئاماژەی پێکرد، دیارە ئەوان هەندێک شتیان لە کۆماری ئیسلامی بیستووە و ئێمە وای بۆ دەچین بەتایبەت بەڕێز بافل تاڵەبانی دەیەوێت دەستپێشخەرییەک بکات بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، لەوانەیە لەو دەستپێشخەرییەدا هەماهەنگییان لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش هەبێت. بێگومان دەستپێشخەرییەک ئەگەر هەبێت بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، دەبێت بە ڕێزەوە پێشوازی لێبکرێت، بەڵام هەندێک شت وترا کە بە هیچ شێوەیەک نەهاتووەتە لای ئێمە.”