Перейти к содержимому

Podcast- پۆدکاست -یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ جەمال شووشە بەشی (3)

Rudaw Stream

0:00 / 0:00

Podcast- پۆدکاست -یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ جەمال شووشە بەشی (3)

10 169 просмотров · 11 месяцев назад
Rudaw Stream
107 тыс. подписчиков
10 169 просмотров · 11 месяцев назад
لە ئەڵقەیەکی پڕ لە نهێنی و شایەتی مێژوویی 'یادەوەرییەکانی دۆزەخ'، بەردەوامین لە گێڕانەوەی چیرۆکی جەمال ئەحمەد سەعید، ناسراو بە جەمال شوشە. ئەمجارە وردەکاریی زیاتر لەبارەی rووداوی گەرمیان، چارەنووسی چەکدارەکانی rژێم کە هەوڵی گرتنیان دەدان، ئەشکەنجەی دۆزەخ ئاسا لە گرتووخانەکانی بەعس دا و ئەو کەسانەی لە رزگارکردنیدا رۆڵیان هەبوو، دەبیستین. هەروەها جەمال شوشە گلەییەکانی خۆی لەبارەی پۆست و پلەی سەربازیی ئەو کەسانە دەردەبڕێت کە لە کاتی ئەنفال دا هاوکاری رژێمی بەعس بوون. تایم لاین: • 00:00 دەستپێکی بەرنامە و بەخێرهێنانی جەمال شوشە، درێژەدان بە چیرۆکی شەڕی گەرمیان. • 01:05 باسێکی وردتر لەبارەی رووداوەکەی گەرمیان و دژایەتی نووسراوی ئیستخبارات لەگەڵ شایەتییەکەی جەمال شوشە. • 02:50 چارەنووسی "مولازم سەعەد" و "تەحسین محەمەد" و چەکدارەکانی دیکەی رژێم: چۆن بوون بە خانەنشین و پلەدار؟ • 04:30 گلەییەکانی جەمال شوشە لە پارتی و یەکێتی لەبارەی پێدانی پلە و پۆست بەو کەسانەی دژی پێشمەرگە وەستاونەتەوە. • 05:40 باس لە نووسراوی ئیستخباراتی رژێم کە ئاماژە بە هەوڵی چەکدارەکان بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسانی پارتی دەکات. • 07:05 گێڕانەوەی چیرۆکی شەهیدبوونی هاوڕێکانی (شەهید هەڵمەت، فازڵ، قاسم) و دۆزینەوەی تەرمەکانیان. • 09:20 ناساندنی ئەو کەسانەی کە لە رڕزگارکردنی جەمال شوشە دا رۆڵیان هەبووە (مام حەمە کەڕ، لوقمان، قاسم، ئەبوو شێرزاد، مام برایم، مامۆستا قەلیل، کاک خدر ئەشکەفتی، دکتۆر عەزیز). • 14:30 نازناوی "شەهیدی زیندوو" و چۆنیەتیی رزگاربوونی لە شەڕی دژوارەکەدا. • 16:00 گفتوگۆ لەبارەی نەبوونی هیچ دادگاییەک بۆ ئەو کەسانەی هاوکاریی رژێمی بەعس بوون و داوای جەمال لە سەرۆک مەسعود بارزانی. • 18:20 باس لە "هێمنە رەش" (مولازم سەعەد) کە ئێستا پلەدارێکی باڵای خانەنشینە لە سلێمانی. • 20:00 وردەکاریی چۆنیەتیی تەسلیمبوونەوەی جەمال شوشە دوای ئەنفال و سەختی رێگاکانی سنوور. • 21:30 دەستپێکی ئەشکەنجەدانی لە بەغدا و زیندانی "ئەمنی کووت"؛ لێدان و سوکایەتی هەموو پێنج شەممەیەک. • 23:10 گفتوگۆیەکی سەیر لەگەڵ سەربازێکی عەرەب لە زیندان و پرسی قەتڵوعامکردنی گوندی "گورزە" لە لایەن پێشمەرگە. • 26:20 گواستنەوەی بۆ "شوعبە پێنج"ی ئیستخبارات لە بەغدا و ئەشکەنجەی قورس. • 29:00 دۆخی دۆزەخ ئاسای زیندانەکان: قێزەونی توالێتەکان و نەبوونی پاکوخاوێنی. • 30:10 تاشینی ریش و پرچ بە زۆر و سوکایەتییەکان. • 31:00 گواستنەوەی بۆ زیندانی حارسییە و چیرۆکی بڕینی گوێی فیرارییەکان. • 32:00 قسەی کۆتایی و سوپاسگوزاری جەمال شوشە بۆ رووداو و داواکارییەکەی بۆ دادگاییکردنی "خائینەکان". مولازم_سەعەد #جەمال_شوشە #پێشمەرگە #ئەنفال #خائین #مێژووی_کوردی #یادەوەرییەکانی_دۆزەخ #کوردستان #Peshmerga #Anfal #KurdishHistory #JamalShusha #Traitors #Kurdistan #Justice