برنج بەڕوبەهەنار لەگەڵ مریشک
Kurd Chef
0:00 / 0:00
برنج بەڕوبەهەنار لەگەڵ مریشک
1 191 просмотр · 3 г. назад
Kurd Chef
6,16 тыс. подписчиков
1 191 просмотр · 3 г. назад
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت ئەزیزان
شێوازی ئامادە کردنی برنج بەڕوبەهەنار لەگەڵ مریشک
لایکو کۆمێنت لەبیرمەکەن شەیری پۆستەکانم بکەن پەیج زۆر بێئەکتیڤە هاوکارم بن هەر هاوڕێیەک چەن ئیمۆجیەک دانێت
سەرەتا مریشکەکە م هەڵکزاند خوێ پیاز بیبەر ئاوێکی کەمم بەسەرا کرد لەسەر ئاگرێکی کزبو بۆماوەی سەعاتێک لەکۆتاییا دوکەوچک ڕوبەهەنارم بەسەرا کرد بەئاوو ڕۆنی خۆی سورم کردەوە
پاشان برنج بەڕوبەهەنارەکەم ئامادە کرد
ڕۆنو پیازم سور کردەوە برنجە خوساوە کەم بەسەرا کرد لەگەڵ یەک کوپ ڕوبەهەنار تۆئەتوانی بۆ هاوسەنگ کردنی تامەکەی دو کەوچک دۆشاوی خورمای تێکەڵ کەیت من بەس ڕوبەهەنارم بەکارهێنا پاشان ئاوی کوڵاوی پێویستم بەسەرا کرد بەجوانی تێکەڵم کرد بۆئەوەی بن نەگرێ پاشان ئاوی هەڵچنیو لەسەر ئاگرێکی زۆر کز دام نا تا بەجوانی دەمی کێشا
پاشان بادەمو گوێزو زرشکو کشمیشم بۆ سور کردەوەو کردم بەسەریا
بەڕاستی زۆر تایبەتو نایابە
بەهیوای سود